دەربارەی

دەربارەی Roks

 

Roks ڕێکخراوێکی نیشتمانیە بۆ پەناگەکانی ژنان و پەناگەکانی کچان گەنج لە سوید. گەورەترین ڕێکخراوی ئەندامێتیە بۆ پەناگەکانی ژنان و پەناگەکانی کچان لە ئەم وڵاتە. ئامانجی Roks ئەوە یە کە بەرژەوەندیە گشتیەکانی پەناگەکان لە کاری ئەوان دژی توندوتیژیی پیاوان بەرانبەر بە ژنان بپارێزێت.

Roks هەوڵ دەدات ڕای گشتی وریا بکاتەوە، و چالاکانە کار دەکات بۆ ئەوەی کۆمەڵگا ئاگادار بکاتەوە لەو ڕاستیەی کە پەناگان ڕووبەڕووی دەبنەوە، و هەروەها لەبارەی بابەتەکانی پەیوەست بە پەناگەکان دیالۆگی ئاشکرا بەڕێوە ببات. ئێستا نزیکەی 100 پەناگەی ژنان و کچان ئەندامی ئە ڕێکخراوەن.

Roks ڕێکخراوێکی فێمینیستیە کە لەسەر مافەکان و ئازادیی ژنان و کچان و هەروەها یەکسانی لە هەموو بوارەکان دا کار دەکات.

 

پەناگەکانی ژنان

هەر پەناگە سەربەخۆ یە و شێوازی کاری تایبەت بە خۆی هەیە. بەڵام، ئەوەی کە لەنێوان هەموو پەناگەکان دا یەکسانە ئەوە یە کە هەموویان هێڵێکی یارمەتیی بەپەلەن کە ژنان و کچان، ئەگەر پێویستیان بە یارمەتی هەبێت، دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن. هەموو ئەوانەی کە پەیوەندی دەکەن ئەگەر خۆیان بیانەوێت بێ ناو و نیشان دەمێننەوە و ناویان تۆمار ناکرێت.

پەناگەکانی ژنان لەسەر بنەمای پێداویستیەکان و خواستەکانی هەر ژنێک، خزمەت و پشتیوانی پێشکەش دەکەن. ڕەنگە ئەو پێویستی بە قسەکردن لەبارەی بارودۆخی و پەیوەندیی ئێستای هەبێت. تەنانەت، ڕەنگە پێویستی بە ئامۆژگاری لەبارەی ڕاپۆرتێکی پۆلیس یان ناکۆکیەک سەبارەت بە ئەرکی سەرپەرستی هەبێت. هەروەها ڕەنگە سەبارەت بە قوربانیبوونی دەستدرێژیی سێکسی لەمدواییانە یان لە چەند سالی ڕابردوو بێت. ئەو ژنانەی کە لە پەناگە کار دەکەن، پشتیوانیی گفتگۆیی و ئامۆژگاری پێشکەش دەکەن و هەروەها دەتوانن لە کاتی سەردانی پۆلیس، پارێزەر و ناوەندی خزمەتە کۆمەڵایەتیەکان وەکوو پشتیوان لەگەڵ کەسەکە بڕۆن. زۆرێک لە پەناگەکان هەروەها خانووی پارێزراو بۆ ژنان و منداڵەکانیان دابین دەکەن.

ژمارەیەک لە پەناگەکان هەروەها هێڵی پەیوەندیی یاسایی جیایان هەیە. هەندێ لە پەناگەکان تێکستفۆنیان هەیە بۆ یارمەتیدانی ئەو ژنانەی کە کێشەی بیستنیان هەیە. هەندێکی تر لە پەناگەکان بەتایبەتی لە بواری وەرگرتنی ئەو گەورەساڵانەی کە زیانی مەحارمیان لەگەڵ کراوە کار دەکەن.

لێرە پەناگەیەکی ژنان بدۆزەوە


پەناگەکانی کچان/ژنانی گەنج

نزیکەی 30 پەناگەی کچان ئەندامی Roks ـن، کە نزیکەی ده دانەیان ڕێکخراوی سەربەخۆن. پەناگەکانی کچان تا ڕادەیەکی زۆر بە هەمان شێوەی پەناگەکانی ژنان کار دەکەن، بەڵام خزمەتی ئەو کچانە یان ژنە گەنجانە دەکەن کە، بۆ نموونە، تووشی هەڕەشە، بەدڕەفتاری و دەستدرێژیی سێکسی بوونە، یان، لەبەر هۆکارێکی تر، پێویستیان بە قسەکردن لەگەڵ کچێکی تر هەیە. ئەوان هەروەها چالاکانە کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵک لە بارودۆخی ژیانی کچان ئاگادار بکەنەوە. پەناگەکانی کچان ماڵپەڕی تایبەتی خۆیان هەیە: www.tjejjouren.se

لێرە پەناگەیەکی کچان بدۆزەوە

 

کارکردن لە پەناگە

زۆربەی ئەوانەی کە لە پەناگەکان کار دەکەن، خۆبەخشن. بۆ ئەوەی وەکوو کارمەند لە پەناگەیەک وەرتبگرن، پێویستە سەرەتا لە خولێکی فێربوون کە پەناگە بەڕێوەی دەبات بەشداری بکەیت. ئەگەر دەتەوێت ببیتە کارمەندی پەناگە، پەیوەندی بە پەناگەی ژنان یان کچان لە ناوچەکەت.